لەدوای وێنە بەناوبانگەكەیەوە ترەمپ ملیۆنان دۆلاری كۆكردووەتەوە

ترەمپ دوای وێنەگرتنی وەك تۆمەتبار

وتەبێژ بەناوی هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایگەیاند، ترەمپ نزیكەی 20 ملیۆن دۆلاری لە سێ هەفتەی رابردوودا كۆكردووەتەوە.

ئەو ماوەیە بەنزیكەیی هاوكاتە لەگەڵ تۆمەتباركردنی ترەمپ بە چەندین پرسی جیاجیا، لەوانەش تۆمەتی وتەكانی بەوەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020ی لێدزراوە.

ستیڤن چۆنگ، وتەبێژ بەناوی ترمپ لە تۆڕی (ئێكس)ەوە رایگەیاند، سەرۆكی پێشوو 7.1 ملیۆن دۆلاری كۆكردووەتەوە پاش ئەوەی پێنجشەممە وێنەكەی وەك تۆمەتبار لە دۆسیەی ساختەكاری لە ئەتلانتا-ی ویلایەتی جۆرجیا بڵاوبووەوە.

چۆنگ روونیشیكردەوە، تەنها رۆژی هەینی ترەمپ 4.18 ملیۆن دۆلاری كۆكردووەتەوە و بەوەش بووەتە رۆژی زۆرترین كۆكردنەوەی پارە لە هەڵمەتەكەیدا هەتا ئێستا.

ترمپ، كە لە ساڵی 2016دا وەك سەرۆك هەڵبژێردرا، بەڵام ساڵی 2020 لە بەرامبەر جۆ بایدن-ی كاندیدی دیموكراتەكان شكستی هێنا، دەیەوێت رەزامەندیی پارتی كۆماری بەدەستبهێنێت تا جارێكی دیكە بچێتە كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: باراندەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

بابەتی دواتر

راپرسییەک: 64% ی هاوڵاتییانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share