ڕوسیا ئامادەیە پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپا بپچڕێنێت

کۆتا کۆبوونەوەی لاڤرۆڤ و بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا

بەهۆی دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤالنی، ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتەکانی پوتین، یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیا دەکات و ئەو وڵاتەش دەڵێت ئامادەی پچڕانی پەیوەندییەکانیەتی.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ 12 ی شوبات ڕایگەیاند، “ئەگەر یەکێتی ئەوروپا سزای قورس بەسەر ڕوسیادا بسەپێنێت ئەوا ئەوانیش بێ وەڵام خۆیان ڕاناگرن”.

لاڤرۆڤ لە قسەکانیدا وتی، “نامانەوێت خۆمان لە جیهان داببڕین، بەڵام دەبێت ئامادەی دۆخێکی وەهاش بین لە داهاتوودا، روسیا لە بواری سەربازییدا پشتی بە خۆی بەستووە، لە بواری ئابووریشدا هەوڵەکانمان بەردەوامە تاکو پێویستمان بە هیج وڵاتێکی دیکە نەبێت”.

وتەکانی لاڤرۆڤ وەک ئەوەی گوزارشت لە سیاسەتەکانی پوتین نەکات، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، قسەکانی لاڤرۆڤ شێوێندراون، چونکە روسیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا پەرەپێبدات”.

گرژییەکانی وڵاتانی ئەوروپی و ڕوسیا لەدوای دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤالنی، گەورە ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتەکانی ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا دێت، لەگەڵ ئەوەش مۆسکۆ  چەند دیپلۆماتکارێکی ئەڵمانی، سوێدی و پۆلەندی لە وڵاتەکەی دەرکردووە، لە بەرامبەردا ئەو سێ وڵاتەش دیبلۆماتکاری روسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بابەتی دواتر

هەسەدە 9 داعشی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share