راوێژكارێكی سودانی: ئابوریی عێراق سەقامگیرە

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق لە دۆخێكی سەقامگیری ئابوریدایە و هۆكارەكەشی پەسەندكردنی یاسای بودجەیە لەلایەن حكومەت و پەرلەمانەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابوریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند، بەهۆی پەسەندكردنی یاسای بودجەوە دۆخی عێراق لە رووی ئابورییەوە سەقامگیربووە و ئەوەش وایكردووە پڕۆژەی نوێ جێبەجێبكرێت و هەلی كار برەخسێندرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەت سوورە لەسەر پاڵپشتیكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ، بونیادنی كەرتی بیناسازی كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ رەخساندنی هەلی كاری زیاتر لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

دیندار زێباری: هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری دادگاكاندا بكات چونكە سەربەخۆن

بابەتی دواتر

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share