پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیی قەیرانی داراییدان و ئەگەر ئەمریكا ئەو مەرجانەی بۆ عێراقی داناوە جێبەجێی نەكات ئەوا دووچاری قەیرانێكی دارایی هاوشێوەی لوبنان دەبێتەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیی قەیرانی داراییدان ئەمریكا چەند مەرجێكی بۆ عێراق داناوە جێبەجێی نەكات ئەوا دووچاری قەیرانێكی دارایی هاوشێوەی قەیرانی دارایی لوبنان دەبێتەوە كە دراوەكەی بەهاكەی لەدەستدا.
راشیگەیاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دۆخەكە تێگەیشتوون و چەندینجار داوای یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان كردووە و ئێمە وەكو كورد لە 32 ساڵی رابردوودا پشتیوانی زۆرباشكراین .
ئاشكراشیكرد، ئەوروپاش لە 10بۆ 15 ساڵی دیكە وەك ئێستا نامێنێت و گۆڕانكاریی لە دونیادا هەیە هەر بۆیە یەكڕیزیی و یەكگرتوویی گەرەنتی مانەوەی هەرێمی كوردستانە.