هۆشداری دەدرێت بە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، هۆشداری دەدات بە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان كە “دەبێت بارهەڵگرەكانیان لاتەنیشتیان پێوەبێت”، بە پێچەوانەوە سزادەدرێن.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “بۆ رێگریکردن لە کەوتنی باری بارهەڵگرەکان لەسەر رێگای خێرا، مەفرەزەکانی بنکەی هاتوچۆی رێگای خێرا ئەمڕۆ بارهەڵگرێکیان سزادا کە لاتەنیشتەکانی بۆ رێگریکردن لە کەوتنی بارەکەی پێوەنەبوو”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “کەوتنی بارەکان لە هەموو رێگایەک مەترسیدارە و لە رێگا خێراکان مەترسیدارترینە، بەپێی ئەوەی شوفێران بە خێراییەکی زۆر لێدەخوڕن و کاتێک بارێک بە لەناکاوی لە ئۆتۆمبێلێك دەکەوێتە خوارەوە، رەنگە تووشی رووداویان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
Total
0
Share