كۆمسیۆن: زیاتر لە یەك ملیۆن كەس تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە

بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆن تەنها زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەر خۆیان لە تۆماری دەنگدەراندا نوێكردووەتەوە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی هات، كۆی ئەوانەی تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە یەك ملیۆن و 34 هەزار و 904 دەنگدەرە.

بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆن زۆرترین ژمارەی دەنگدەران كە تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە لە موسڵ بوو بە 159 هەزار و 925 دەنگدەر، بەدوای ئەویش بەشی كەرخی بەغداد دێت بە 115 هەزار و 281 دەنگدەر.

كەمترین ژمارەش لە واست بووە بە 14 هەزار و 295 دەنگدەر.

بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، جگە لە شارەكانی هەرێم، ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئامارەكانی ساڵی 2021، ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 40 ملیۆن كەسە، لە 60%یان لە خوار تەمەنی 25 ساڵییەوەن.

لەو ساڵەدا ژمارەی دەنگدەرانی عێراقی 25 ملیۆن كەس بووە، كە لەو ژمارەیە دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانیش هەن و بەشداری هەڵبژاردنەكەی كانونی یەكەمی ئەمساڵ ناكەن.

بابەتی پێشتر

تەرمی کەسێک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

سعودیە لەبارەی دۆخی مەککە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share