تەرمی کەسێک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان لە نزیک گوندی بانی خێڵان تەرمی کەسێک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە.

سڵێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان بەرامبەر گوندی بانی خێڵان تەرمی هاوڵاتییەک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە، کە پێدەچێت چەند رۆژێک بێت گیانیلەدەستدابێت و پێینەزاندرابێت”.

ئاشکراشیکرد، “هاوڵاتییەکە بەرەگەز عەرەبە، تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
Total
0
Share