پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە پێکانەکەى ڤینیسیۆس قورس نییەو 14 ڕۆژ لە یاریکردن دووریدەخاتەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی دواى بردنەوەیان لە سێلتاڤیگۆ وتی: پێکانەکەى ئاسانەو تەنها کەشەنگ بونێکی ماسولکەیە.
وتیشی: دواى تەواو بونی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
ڤینی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری دوو یارییەکەى هەڵبژاردەى بەرازیل لە پاڵاوتنەکاندا بکات و پشوو وەردەگرێت.