(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی ئارسیناڵی دووچاری سێیەم دۆڕاندن کرد

یانەی مانچستەر سیتی لە سێیەم ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی ئینگلتەرا، بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر ئارسیناڵ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ستادیەم، سێیەم یاریی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”ی بەرامبەر ئارسیناڵ ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزنس لە خولەکەکانی حەوت، 12، 43، 53، 84 لەلایەن ئیلکای گۆندوگان، فیران تۆرێس (دوو گۆڵ)، گابریێل جیزوس، ڕۆدری-یەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/yru9m5

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی، گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ، لە بەرامبەردا یانەی ئارسیناڵ بە دۆڕاندنی هەر سێ یاریی سەرەتای وەرز بۆ کۆتا پلەی خولەکە دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share