بۆکسین دەی.. ئەمڕۆ، شەممە پریمەرلیگ بەردەوام دەبێت

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت.

وەک پیشەی ساڵانەی خۆیان، ئینگلیزەکان لە ڕۆژانی “بۆکسین دەی” بەردەوامی بە کێبڕکێکانی وەرزی 2020/2021 دەدەن و حەوانەوە بە یاریزانانیان نادەن.

لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15 و لە گرنگترین یارییدا، یانەی لیستەر سیتی لە واڵکەرز ستادیەم میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەکات.

هەروەها یارییەکی دیکەی لوتکە لە یاریگای ئیماراتس لە نێوان یانەکانی ئارسیناڵ و چێڵسی ئەنجامدەدرێت، یانەی مانچستەر سیتیش بەرانبەر نیوکاسڵ دەوەستێتەوە.

لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەدا یانەی مانچستەر سیتی بەبێ چەند یاریزانێکی سەرەکی یاریدەکات لە نمونەی کایڵ واڵکەر و گابریال جیسوز دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

لیستەر سیتی – مانچستەر یونایتد (3:30)

ئەستۆن ڤێلا – کریستاڵ پاڵاس (6:00)

فولهام – ساوزامپتن (6:00)

ئارسیناڵ – چێڵسی (8:30)

مانچستەر سیتی – نیوکاسڵ (11:00)

شیفێلد یونایتد – ئێڤەرتۆن (11:00)

بابەتی پێشتر

مێرد منداڵێکی 15ساڵ بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرەوە کەوتە زێی بچوک و خنکا

بابەتی دواتر

پلانی میرکاتۆ.. میلان لە گواستنەوەکانی زستانەدا سێ یاریزان دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share