لیڤەرپوڵ لە واژووکردنی بۆندێکی ئاگرین نزیکبووەتەوە

لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئۆکامپۆس دەستپێکردووە

سەرچاوەکانی هەواڵ پێیان وایە، بەڕێوبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لە واژووکردنی بۆندێکی بەهێز نزیکبوونەتەوە.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کاربەدەستانی یانەی لیڤەرپوڵ ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێری لۆکاس ئۆکامپۆسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، یۆرگن کلۆپ سەرسامبووە بە تواناکانی ئۆکامپۆس، بەڵام نرخ و پارەی داواکراو لەلایەن یانەی ئیشبیلیەوە کێشەی دروستکردووە، بەوپێیەی نرخەکەی بە 56 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە”.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: ئیشبیلیە ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری ئۆکامپۆس ببێت لە پێناو هاوسەنگکردنەوەی بودجەی یانە بۆ وەرزی 2021 بۆ 2022، بۆ کەمکردنەوەی نرخی گواستنەوەکەش پێشنیازیان کردووە بە شێوەی ئاڵوگۆڕ و بڕێک پارە بەرانبەر گواستنەوەی تاکومی مینامینۆ واژووبکرێت.

ئۆکامپۆس بە ئاستە بەرزەکەی سەرەنجی زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە

لوکاس ئۆکامپۆس لە 2019/2020وە پەیوندی بە یانەی ئیشبیلیەی ئەندولسیەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 75 یاری ئەنجامداوە و 24 گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی ڕەخساندووە، کۆی کاتەکانی یاریکردنی پێنج هەزار و 865 خولەک بووە.

ناوبراو لە پێگەی هێرشبەری باڵەکانەوە یاریدەکات و سەرنجی زۆرینەی یانەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share