ئاسایشی زاخۆ دەڵێت، دەستگیركردنی كادرەكەی یەكگرتوو بەشێوەی یاسایی بووە و باس لە هۆكاری دەستگیركردنەكەشی دەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی زاخۆ دەربارەی دەستگیرکردنی ئیسلام کەشانی، رۆژنامەنووس و كادری یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، زانیاریی پشتڕاستکراوەمان هەیە کە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا هەبووە.
دەشڵێت، دەستگیركردنەكەی بەشێوەی یاسایی و بە بڕیاری دادوەر بووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
دوێنێ میدیای فەرمیی یەكگرتوو بڵاویكردەوە، ئیسلام کەشانی لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە “رفێنرا”وە.
روونیشیكردەوە، دەستگیركردنەكە “بەبێ ئەوەی ئاگاداری هیچ كەسێك بكرێتەوە” ئەنجامدراوە.