بلۆمبێرگ: توركیا دەیەوێت پارەی سزاكەی بخاتەسەر هەرێم

ئەو قەرەبووە 1.5 ملیارییەی دادگای پاریس بەسەر توركیادا سەپاندوویەتی، ئەنقەرە دەیەوێت هەرێم بیداتەوە بە عێراق، وەك ئەوەی ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاوكردووەتەوە.

ئاژانسەكە لە زاری دوو بەرپرسی توركیاوە رایگەیاند، لە پرسی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتدا، تورکیا رۆڵی نێوەندگیر لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمدا ببینێت، وەک هەوڵێک بۆ کۆتایی هێنان بەو ناکۆکییە درێژخایەنە.

دەشڵێن، گفتوگۆکان بۆ دۆزینەوەی زەمینەی لەباری هاوبەش بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە.

سەبارەت بەو بڕە سزایەش كە لەسەریەتی و لەلایەن دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریسەوە بەسەریدا دراوە، تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەکە وەک قەرەبوو بداتەوە بە عێراق، بەوپێیەی هەرێمی کوردسان لە هەناردەی نەوتدا سوودمەندی پلەیەک بووە.

لە دوو رۆژی رابردوودا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانێكی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، دۆسیەی ئەمنی، بەردانەوەی ئاو و هەناردەی نەوتی هەرێم لە پرسە سەرەكییەكانی گفتوگۆكانی بوو.

راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە 24ی ئازاری ئەمساڵەوە جێبەجێكرا، دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بڕیاری لەسەر نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئاسایشی زاخۆ روونكردنەوە لەسەر دەستگیركردنی كادرەكەی یەكگرتوو دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share