پاسەوانە تایبەتەكەی مێسی كێیە؟

رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی ناسنامەی پاسەوانە تایبەتەكەی مێسی ئاشكرادەكات، كە لەدوای چوونە یانەی ئینتەرمەیامیی ئەمریكی بەردەوام یاوەریی پاڵەوانی جیهان لەگەڵ تیمی وڵاتەكەی لە مۆندیالی قەتەر 2022 دەكات.

بەپێی رۆژنامەكە، پاش گرێبەستكردن لەگەڵ مێسی، ئیدارەی یانەی ئینتەرمەیامی و بەتایبەتیش هەریەك لە خۆرخی ماس-ی خاوەنی یانەكە و دیڤید بێكهام-ی هاوبەشی، یاسین چویكۆ-یان بۆ ئەركی پاراستنی یاریزانەكە دەستنیشان كردووە.

پاسەوانە تایبەتەكە بووە مایەی سەرنج دوای دەركەوتنە بەردەوامەكانی لەگەڵ مێسی كە وەك سێبەر بە شوێنیەوەیەتی تەنانەت لە هێڵەكانی دەرەوەی یاریگاكانی ئەمریكا لەكاتی یارییەكاندا، هەروەها لەكاتی بوونیدا لە پاسی تیمەكە، لە ژووری جلگۆڕین و تەنانەت لەكاتی گەڕانەكانیشیدا.

یاسین چویكۆ لە بنەڕەتدا تونسی-یە و سەربازێكی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریكا بووە، بێكهام بە وردی دەستنیشانیكردووە، بۆ ئەركی پاراستنی مێسی.

چویكۆ یەكێك لەو سەربازانەی ئەمریكا بووە كە لە هەردوو شەڕی عێراق و ئەفغانستان بەشداریكردووە، شارەزاییەكی زۆری لە هونەری بەرگریكردندا هەیە، بەتایبەت یارییەكانی تایكواندۆ و بۆكسێن.

لەسەر ئاستی وەرزشی چویكۆ بەشداریی چەندین پاڵەوانێتی هونەرەكانی بەرگری كردووە.

چویكۆ ئەژمارێكی فەرمی لە تۆڕی (ئینستاگرام) هەیە و نزیكەی 125 هەزار فۆڵۆوەری هەیە، تیایدا بە بەردەوامی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانی راهێنان و جولە جیاجیاكانی دەخاتەڕوو، جگە لەو پاڵەوانێتییانەی پێشتر ئەنجامیداون.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 300 ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

لیۆنێل مێسی لە ڕابەرایەتی کردنی یانەى ئینتەرمەیامی بەردەوامەو ئەمجارە بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە دالاسیان بردەوە. مەیامی و دالاس…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ لوتکه‌ و به‌رشلۆنه‌ی له‌پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیرکرد  

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا “لالیگا”، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share