ئایا وەرزشی بەیانیان سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێش؟

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات ئەو كاتەی كەسێك دیاریدەكات بۆ ئەنجامدانی وەرزش كاریگەری دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشى.

گفتوگۆ لەبارەی باشترین كاتی رۆژ بۆ ئەنجامدانی وەرزشكردن بۆ چەندین ساڵ گەرم بوو، توێژینەوەكان پێچەوانەی یەكتری زانیارییان دەدا.

ئایا وەرزشی بەیانیان سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێش؟
بەپێی تۆڕی (سی بی ئێس نیوز)ی ئەمریكی، توێژینەوەیەكی نوێ ئەنجامی رووپێوێكی نیشتمانیی پێشووی بەكارهێنا كە زیاتر لە پێنج هەزار كەسی لەنێوان ساڵانی 2003 و 2006 گرتووەتەوە.

توێژەران “بوونی پەیوەندییەكی بەهێز”یان بەدیكرد لەنێوان ئەنجامدانی وەرزشكردن و دابەزینی كێش، لای ئەو كۆمەڵەیەی وەرزشیان لە بەیانیاندا دەكرد.

توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی، ئەوانەی وەرزشی بەیانیان دەكەن “كەمترین ئاستی بارستەی جەستەیان هەیە”.

وەرزشكارانی بەیانیان ژمارەیەكی زۆری ژنانی لەخۆدەگرت بەراورد بە پیاوان. ئەو كۆمەڵەیە كالۆریی كەمتریان بەكاردەبرد.

هەر چییەك و هەر كات
تۆڕە ئەمریكییەكە لە زاری دكتۆر سو دیكۆتیس، پزیشكی پسپۆڕی دابەزاندنی كێش، شتێكی دیكە دەڵێت، “باشترین وەرزش، هەر جوڵەیەكە كە بتوانیت ئەنجامیبدەیت”.

وتیشی، “ئەوەی بەردەوام رێنوێنیی خەڵكی پێدەكەم، ئەنجامدانی راهێنان و وەرزشكردنە، هەر كاتێك بتوانن ئەنجامیبدەن. ئەگەر ئاسان و گونجاو بوو بۆت بەیانیان بچیت بۆ هۆڵی یارییە وەرزشییەكان، بچۆ. ئەگەر نەتتوانی ئەنجامیبدەیت تا پاش نیوەڕۆ، ئەوكات بچۆ و ئەنجامیبدە”.

بابەتی پێشتر

شەپۆلی بەفربارین دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو ماسیگرە سعودی و کوەیتییەی لە عێراق کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share