نەسڕی سعوودی گفتوگۆی نێوان بارسا و بوسکێتسی پەکخستووە

یانەی نەسڕی سعوودی بووەتە بەربەست لەبەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان یانەی بەرشلۆنە و سێرجیۆ بوسکێتس.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”، یانەی نەسڕ ئۆفەرێکی پێشکەش بە سێرجیۆ بوسکێتسی کاپتنی بارسا کردووە بۆ ماوەی دوو وەرز، بە بەهای (18) ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک بەبێ باج.

گرێبەستی بوسکێتسی تەمەن (34) ساڵ لەگەڵ بارسا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، کە بوسکێتس چاوەڕێی هەڵوێستی ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکەی دەکات، هەروەها گەرموگوڕییان لە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

سەرەڕای پێویستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بە ئەزموونی بوسکێتس، بەڵام ئیدارەی “بلاوگرانا” ناتوانێت مووچەیەکی هاوشێوەی یانەی نەسڕ پێشکەش بە یاریزانەکە بکات.

بابەتی پێشتر

ژنێكی دووگیان لەژێر داروپەردووی رووخاودا منداڵەكەی بوو و خۆی مرد

بابەتی دواتر

گواردیۆلا هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات: درۆم لەگەڵدا مەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share