بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرەوە كە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی نزیكدەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ و مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كیلۆمەتردا دەبێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و خێرايی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) كیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كیلۆمەتردا دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆك : 41 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی