هاوژین عوسمان: لە دامەزراندنی كارمەندان بە گرێبەست غەدر لە سلێمانی دەكرێت

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، لە دامەزراندنی كارمەندان بە گرێبەستدا غەدر لە سلێمانی دەكرێت و دەشڵێت، “گوماندەكەین ئەو بابەتە كێشەی تێدا بێت كە نازانرێت ئاخۆ سیستمی خاڵبەندی تەنها بۆ سلێمانی پەیڕەودەكرێت یاخود بۆ شوێنەكانی دیكەش پەیڕەودەكرێت”.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە 400 كەس دابمەزرێت بۆ سێكتەری تەندروستی كە 100 كارمەند بۆ هەولێر، 100 بۆ دهۆك و 100 گرێبەست بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ سلێمانیش 100 كەس بە گرێبەست دابمەزرێندرێن لە كاتێكدا سلێمانی و ئیدارەی سۆران وەك یەك سەیردەكرێن، ئەوەی ئاشكرایە لای هەمووان سلێمانی لەو ژمارەیە زیاتری پێویستە.

راشیگەیاند، پێشتر راگەیەندرا ئەو كەسانەی چانسی دامەزراندنیان هەیە دەبێت پێشوەختە فۆڕم پڕبكەنەوە و بەپێی خاڵبەندی دابمەزرێندرێن، لە كاتێكدا ئەو فۆڕمە لە سلێمانی پڕكراوەتەوە، بەڵام لە بەشێك لەو شوێنانەی دەرفەتی دامەزراندنەكەی تێدا راگەیەندراوە فۆڕمەكە بڵاونەكراوەتەوە و ئێمە گومانمان هەیە وتیشی،” لەگەڵ ئەوەداین دامەزراندنەكە سەرجەم خۆبەخشەكان بگرێتەوە و بەڵام بەپێی خاڵبەندی و ناكرێت دادپەروەریی تێدا پەیڕەونەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی بەڵێنێك دەدات و هاوڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكان سوودمەند دەبن

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوایەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share