شارەزایانی بواری پزیشکی رێنمایی دەدەن لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا پیاز بخۆن.
پیاز بەهۆی ئەو پێکهاتانەی تێیدایە، جەستە فێنک دەکاتەوە، یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە تیشکی خۆر.
بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، پیازی سوور ماددەی کیرستینی تێدایە، کە دژە هەستیارییەکی پێستی سروشتییە کە زۆر جار لە کاتی گەرمادا دروست دەبێت، هەر بۆیە یەکێک لە پێشنیارەکانی خواردن لە رۆژانی گەرمادا پیازە، بە تایبەت پیازی سوور.