زۆرترین تووشبوون و مردن لە كەركوك و سلێمانی بوون.. تووشبوون بە كۆرۆنا هەڵكشاوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا 364 كەس تووشی كۆڤید-19 بوون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 364 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، 547 كەسیش پەتاكەیان تێپەڕاندووە و ئەوانەی بە كۆرۆنا مردوون ژمارەیان 11 كەسە.

زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەركوك تۆماركراون كە تەنها لە یەك ڕۆژدا 77 كەس لەو پارێزگایە تووشی كۆرۆنا بوون و زۆرترین مردنیش لە سلێمانی بووە كە سێ تووشبووی كۆرۆنا بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 82158 كەس ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share