بە خواردنی ئەم میوەیە حەزت لە شیرینی نامێنێت

هەندێک جار ئارەزووی مرۆڤ بۆ خواردنی شیرینی و شەکر زیاددەکات و ناتوانێت خۆیانی لێدووربگرێت، توێژینەوەیەکی نوێ هۆکارەکانی ئەم حەزەکردنەی ئاشکراکردووە و ئەو جێگرەوانەشی پێشنیازکردووە کە دەکرێت بەسوودبن بۆ خۆلادان لە شەکر.

بەپێی سیدنی گرین پسپۆڕی بواری خۆراک و تەندروستی، هۆکاری حەزکردنی زۆر لە شەکر دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی پرۆتین یان کەمکردنەوەی زۆری کاربۆهیدرات لە سیستمی خۆراکیدا. لەم دۆخەدا باشتروایە پشت بەو میوانە ببەسترێت کە درەنگ هەرسدەبن، لەگەڵ سەرچاوەکانی پرۆتین و چەوریی تەندروست.

بەپێی ڕێنمایی سیدنی گرین، باشترین میوە کە یارمەتیی وەلانانی حەزکردن لە شیرینی بدات “ئەڤۆکادۆیە”، چونکە ڕیشاڵ و چەوریی تەندروستی تیادایە.

توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەڤۆکادۆ “ڕێژەی ئەنسۆلین و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن کۆنترۆڵدەکات”. هەروەها گرین دەڵێت کە زیادکردنی ئەڤۆکادۆ لە ژەمە خۆراکەکاندا “هەستی تێربوونت پێدەدات و حازت لەو خواردنانە نامینێت کە ڕێژەی شەکریان بەرزە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەزۆر هێشتنەوەی نەخۆشێكی هەولێر لە نەخۆشخانە، ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو نەخۆشە بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێردا بەزۆر…
Total
0
Share