لوتکەی عەرەبی: ئێران و تورکیا هەوڵی زیندوکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی دەدەن

سکرتێری گشتی لوتکەی عەرەبی یان یەکێتی عەرەب، ڕایگەیاند، ئێران و تورکیا لەناو وڵاتە عەرەبییەکاندا بەدوای هەژمونی خۆیانەوەن و ئەوەش خەونی زیندوکردنەوەی ئیمپراتۆرییەکانی پێشوتریانە.

ئەحمەد ئەبولغەیز، سکرتێری گشتی لوتکەی عەرەبی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میسری “الاهرام” دوێنێ 25 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، “ئێران و تورکیا لە ڕێگەی پەیداکردنی گروپی نزیک لە خۆیان و بەکاریگەری ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی، دەستوەردان لە وڵاتە عەرەبییەکاندا دەکەن”.

سکرتێری گشتی لوتکەی عەرەبی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی دۆخێکی هەستیاریان هەیە بەهۆی وڵاتە دراوسێکانیانەوە و هەوڵی ئێران و تورکیاش بۆ تەواو داگیرکردنی وڵاتانی عەرەبییە، ئەم هەوڵە لە ئایندەشدا بەردەوامی دەبێت”.

بە وتەی ئەحمەد ئەبولغەیز، ئێران ئێستا هەڕەشەی جدییە بۆسەر چەندین وڵاتی عەرەبی و تێکچون و نا سەقامگیری ئەو وڵاتانە پەیوەندی بە بونی ئێرانەوە هەیە، وەک وڵاتانی عێراق و یەمەن و سوریا و لوبنان، دوای ئەم وڵاتانەش ئێران مەترسییە بۆسەر ناوچەکە.

سکرتێری لوتکەی عەرەبی پێی وایە وڵاتانی عەرەبی ئیتر دەبێت یەکبگرن بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەکانی تاران لە وڵاتە عەرەبییەکان، هەرچەندە پێشتریش هەوڵ هەبووە بۆ ئەم ڕێگرییە.

لوتکەی عەرەبی پێشتر چەندجارێک داوای کردبوو چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سوریا و یەمەن بچنە دەرەوە.

لە دوای ئێران ئەحمەد ئەبولغەیز، بە توندی ئیدانەی هەوڵەکانی تورکیای کرد وەک دەستوەردان لە وڵاتانی عەرەبی لەوانە لیبیا و سوریا، کە هێزی سەربازی لەم دوو وڵاتەدا هەیە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل لە یادی قاسم سلێمانیدا پێشبینی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی دەکات

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات دەمیرتاش بەخێرایی ئازاد بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share