دوو هێرشی خۆكوژی لە ئەفغانستان دەیان كوژراوی لێكەوتەوە

توندترین هێرش كرایەسەر هێزە ئەمنییەكان لە ویلایەتی گەزنە

لانیكەم 34 كەس گیانیان لەدەستدا بەهۆی دوو تەقینەوەی خۆكوژی كە بنكەیەكی سەربازی و سەرۆك هەرێمێكی لە ئەفغانستان كردە ئامانج.

میدیاكان ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی دووەم بڵاویانكردەوە لە ویلایەتی گەزنە-ی ڕۆژهەڵاتی وڵات، 31 سەرباز كوژران و 24ی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوەی هێرشبەرێك بارهەڵگرێكی سەربازیی پڕ لە تەقینەوەی گەیاندە بنكەی كۆماندۆزی سوپا، بەر لەوەی بیتەقێنێتەوە.

بەپێی بەرپرسان هێرشەكە خوێناویترینی ئەفغانستان بووە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا.

لە باشوری ئەو وڵاتەش بەرپرسان ڕایانگەیاند، خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كاروانێكی سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی لە زوبال كردە ئامانج و بەهۆیەوە لانیكەم سێ كەس كوژران و 12ی دیكەش برینداربوون، كە لەنێوانیاندا منداڵ هەیە.

سەرۆكی ئەنجومەنەكە لە هێرشەكە ڕزگاری بوو، تەنها برینێكی كەمی هەیە، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكان ڕانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share