ئێران.. لە مانگی ئەیلول-دا سێ كورد لەسێدارە دراون

لەسێدارەدان

لەماوەی مانگی ڕابردوودا “ئەیلول” حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتیی کورد لە ئێران جێبەجێ کراوە، وەك رێكخراوێكی مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووە.

لەم مانگەدا چوار هاوڵاتیی کورد لە سێدارە دراون و 31 کۆڵبەریش کوژراون و بریندار بوونڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كە چاودێریی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەكات ڕایگەیاندووە، “لەماوەی مانگی ئەیلولدا حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، بروجێرد و ئەسفەهان جێبەجێ کراون”.

ڕێكخراوەكەی بواری مافی مرۆڤ ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەکۆی ئەو سێ کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە سڕکەرەکانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

هەر بەپێی ئامارەکانی ڕێكخراوی هەنگاو، لەماوەی مانگی ئابدا چوار هاوڵاتیی کورد لەسێدارەدراون و لانیکەم 31 کۆڵبەریش کوژراون و برینداربوون.

وڵاتی ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەكات، ڕێكخراوەكانی چاودێریی مافی مرۆڤی ئێرانیش زۆرجار باسیان لەوەكردووە ئەو وڵاتە ئەو سزایە بۆ مەرامی سیاسیش بەكاردێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share