وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: ئاسمانی وڵات داخرا

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەدا (بە فڕۆکەخانەی بەسرەشەوە) داخرا.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەدا داخرا و ئەم بڕیارە، فڕۆکەخانەی بەسرە-ش دەگرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئێران دەستیکرد بە هێرش بۆسەر بنکەی ئاسمانیی (ئەلعودەید)ـی ئەمریکا لە قەتەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share