پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەستگیرکرا

کەمێک لەمەوبەر دیار حسێن پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر لەکاتی رووماڵکردنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی ژمارەیەک لە هاوڵاتییان لەلایەن هێزێکی زێرەڤانی و پۆلیسەوە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیدا گیرا.

دیار حسێن لە کاتێکدا دەستگیرکراوە کە هەوڵیداوە لێدوان لەو هاوڵاتییانەی سنووری گەڕەکی بەهاری نوێ وەربگرێت کە ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا، چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە…
Total
0
Share