وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ئەو نرخەی بۆ کارەبای سیتییەکان دانراوە ئەزموونییە و ئەگەری هەیە گۆڕانکاری تێدابکرێت.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو بڕیارەی بۆ گرانكردنی نرخی كارەبا و سیستەمی پریپەید دراوە بریارێكی ئەزموونییە و ئەگەر هەیە گۆڕانکاری تێدابکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەت دەیەوێت ئەم بڕیارە لە هەموو وەرزەكاندا ئەزموون بكرێت، لە وەرزی بەهار و هاویندا ئەزموون كراوە، پێویست دەكات لە وەرزی پایزیشدا ئەزموون بكرێت تا بزانین ئەنجامەکەی لەو دوو وەرزەشدا چی دەبێت”.