ئیلۆن مەسک: ئێکس شکست دەهێنێت

ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئیلۆن مەسک لە نووسینێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە پێدەچێت پلاتفۆرمی ئێکس شکست بهێنێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە رووبەڕووی توڕەیی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بووەوە سەبارەت بە لابردنی لابردنی تایبەتمەندیی بلۆک کردن.

مەسک نووسیویەتی، “راستییە دڵتەزێنەکە ئەوەیە کە ئێستا هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی گەورە بوونی نییە، رەنگە ئێمە شکست بهێنین بەو جۆرەی کە زۆر کەس چاوەڕێیان دەکرد، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لانیکەم تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی جیاواز هەبێت”.

خاوەنی کۆمپانیای ئێکس کە سامانەکەی بە زیاتر لە 225 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، هەینی رابردوو بەکارهێنەرانی تۆڕی ئێکسی ئێستا و تویتەری رابردووی توڕەکرد کاتێک ئاشکرای کرد کە چیتر رێگەیان پێنادات هیچ هەژمارێک بلۆک بکەن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە نرخی کارەبای ستییەکان بکرێت

بابەتی دواتر

لە بەغدادەوە پاشماوەی پلاستیکی دەگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share