هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “رێنماییەکان بۆ زیاتر سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییانە”، داواشدەکات هەموو لایەک پێوەی پابەندبن.

رێنماییەکان کە هەندێک لە بەکارهێنانی شەقامە خێراکان قەدەغە دەکات بەمجۆرەن:

١- وەستان و چاوەڕێکردن بە بێ هۆکاری لەناکاو.

٢- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەک.

٣- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەکان بەکاربهێنن.

٤- کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان.

٥- رۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە 60 کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.

٦- رۆیشتنی سوارڕۆکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.

٧- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.

٨- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.

٩- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.

١٠- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.

١١- لێدانی فوول لایت.

١٢- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەییەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە نرخی کارەبای ستییەکان بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share