ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێک هێرشی تیرۆریستی لە جیهاندا

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی هەواڵگرییدا، هۆشداری دەدات لەوەی تیرۆریستان پلانی کۆمەڵێک هێرشی تیرۆریستییان داناوە تاوەکو لە دوای دەرچوونی وڵاتانی جیهان لە ڕێکارەکانی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە جێبەجێی بکەن.

پێگەی (یۆرۆ ویکلی)ی ئەوروپی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوبات، ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچوو و توندڕەوەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە، پلانی شەپۆلێک لە هێرشی تیرۆریستییان داناوە بۆئەوەی لە جیهاندا ئەنجامی بدەن، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی ساڵێکە چاوی میدیاکان لەسەریان نەماوە”.

ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگرییەی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتدەبەستێت بە زانیارییەکانی وڵاتانی ئەندامی یونامی و هۆشداری دەدات لە (کۆمەڵێک هێرش کە پێشتر پلانیان بۆ دانراوە)، نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی ئاهەنگ گێڕان دەبێت بەهۆی دەرچوون لە ڕێکارەکانی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ ئەو هێرشانە ئەنجام بدرێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە داعش هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو “کۆتایی بهێنێت بە پەراوێزخستنی لە هەواڵە جیهانییەکاندا”، هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەندامانی ئاگادارکردووەتەوە کە ڕاهێنان بکەن بۆ ئەنجامدانی شەپۆلێک لە هێرش دژبە ئەو دوژمنانەی لای داعش ناسراون.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەدا باسیلەوەکردووە کە داعش ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 ی وەک تۆڵەیەکی خودایی بۆ کوفر و بێئیمانی دادەنێت بەرامبەر وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەو مسوڵمانانەی پابەند نین بە بنەماکانی ئاینی ئیسلامەوە.

یۆرۆ ویکلی دەڵێت، ئەو هێرشە پێشبینی کراوانەی داعش و ئەلقاعیدە لەکاتێکدایە کە ئەو دوو ڕێکخراوە ڕوبەڕووی بارگرانی و سەختی بوونەتەوە، داعش زۆرینەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە عێراق و سوریا لەدەستدا، هەروەها ئەلقاعیدە لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە سەرکردە گەورەکانی کوژران و ئەگەریشی زۆرە هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی گروپە توندڕەوەکان لە ناوچەکانی باشووری ئەفریقا سەرکەوتووبێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی عێراقی داوای گەڕاندنەوەی 30 ملیار دۆلار لە توركیا دەكات

بابەتی دواتر

كوبا دەرگای زۆرینەی بەشە ئابورییەكان لەبەردەم كەرتی تایبەتدا واڵا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخستووە. هۆكاری خۆپیشاندانەكە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە…
Total
0
Share