بە چەند هەنگاوێك خۆت لە پەتای سكچوون و رشانەوە بپارێزە

تەندروستیی سلێمانی رێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای سكچوون و رشانەوە بڵاودەكاتەوە و داوای پابەندبوون دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە لەم وەرزەدا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكەن:

1- پێویستە تانكیی ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی پاكبكرێتەوە، بۆ نمونە لانیكەم شەش مانگ جارێك و دەبێت تانكیی ئاوەكان بە بەردەوام سەری داپۆشراوبێت.

2- سەوزە و میوە بە باشی بشۆردرێتەوە بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

3- خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگێڕەكان مەترسیدارن و خۆتیان لێبپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشیی سكچوون.

4- لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستیی هاووڵاتیان بگەیەنێت، نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لێئاگاداربكەرەوە.

5- دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاكوخاوێن راگرتنی.

6- نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.

7- شوشتنی دەستەكانت بە باشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نانخواردن.

8- تەنها بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرجادە و كۆڵانەكان بەكارمەهێنە رەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا چین دەخاتە بەردەم مەترسیی داخستنی تەواوەتی.. دڵی دارایی چینی پەکخستووە

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی پەکین ڕایانگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە ماوەی هەفتەیەکە لەدوای شەنگەهایەوە لە…
Total
0
Share