بەهۆی کاڵەک_ەوە بەکتریای سالمۆنێلا لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە

بەهۆی خواردنی کاڵەک_ی خراپبوو بە بەکتریای سالمۆنێلا سەدان کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی ئەو بەکتریایە بوون و ژمارەیەکیش گیانیان لەدەستداوە.

سالمۆنیلا بەکتریایەکە کە دەبێتە هۆی سکچوون و کرژبوونی گەدە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەستە، نیشانەکانی لە دوای شەش کاتژمێر دەستپێدەکات تا شەش رۆژ لە چوونە ناوەوەی بەکتریاکە بۆ جەستە.

بنکەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و پارێزگاریکردن بڵاویکردەوە، بەهۆی خواردنی کاڵەکی خراپبوو، 302 کەس تووشی بەکتریای سالمۆنیلا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لە وڵاتی کەنەدا تا ئێستا 153 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی پەتاکە تۆمارکراوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەوە هاوردەکردنی کاڵەک لە رێگەی دوو کۆمپانیای ناسراوەوە راگیراوە و داوا لە هاوڵاتییان کراوە پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان ببن.

 

بابەتی پێشتر

جەبار یاوەر: ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد زۆر گرنگە و شێوازێكە لە سەرژمێری لە ناوچە دابڕێندراوەكاندا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share