عێراق و توركیا تاوتوێی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان دەكەن

وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە تاوتوێی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە دەكات.

ئەمڕۆ حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و بڕیارە سەردانەكەی دوو رۆژ بخایەنێت.

باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە بڵاویكردەوە، ئامانج لە سەردانەكە فراوانكردنی هەماهەنگییە لە بوارەكانی نەوت، غاز و وزە، سەرەڕای تاوتوێكردنی دۆسیەی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە.

بڕیارە عەبدولغەنی چاوی بە فاتح دونماز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی توركیا بكەوێت بۆ دوپاتكردنەوەی سووربوونی عێراق لەسەر بونیادنانی پردی متمانە و پەیوەندی تا گەیشتنە رێككەوتن لەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق، تەنها لەڕێی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)وە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی باڵیۆزخانەكەدا هاتووە.

لە 25ی ئازاری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و لەوێشەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان راگیرا، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا لە پاریس. لەوكاتەوە هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ هەناردەكردنەوە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆوە نەگەیشتووەتە ئەنجام.

بابەتی پێشتر

هەلی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ رۆژنامەنووسان رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

ئاگاداری ئاراستەی بەشێك لە وەرگیراوانی خوێندنی باڵای ماستەر و دكتۆرا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بەنرخی دوێنێی بەرزبووەوە. لە بازاڕی…
Total
0
Share