نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبووەوە

دوای دابەزینی هەفتەی ڕابردوو بۆ خوار 98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتەوە سەروو 100 دۆلار.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 101.2 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا دوای بەرزبوونەوەی زیاتر لە 2 دۆلاری نرخەكەی بەڕێژەی 2.8%.

هەروەها نەوتی تەكساس 97.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، پاش بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 1.89%.

نرخی نەوت گەیشتە خوار 98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لە سایەی ترس لە توندكردنی سیاسەتی نەختینەی ئەمریكا پاش ئەوەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتە بەرزترین ئاستی 40 ساڵی ڕابردوو.

پێنجشەممەی ڕابردوو گرێبەستە دواخراوەكانی خامی ئەمریكی ڕۆژئاوای تەكساس بەڕێژەی 2.79% دابەزی و گەیشتە 93.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت بۆ 97.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، كە بۆ یەكەمجارە بگاتە ئەو نرخە لە 11ی نیسانی ڕابردووەوە، واتە نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر.

بابەتی پێشتر

هەسەدە داوا لە ڕوسیا و ئێران دەكات ڕێگری لە هێرشی چاوەڕوانكراوی توركیا بكەن

بابەتی دواتر

لەبارەی نەوتەوەیە<br>بەم نزیكانە سكاڵایەكی عێراق دژی توركیا یەكلادەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە دوایین…
Total
0
Share