ترەمپ باجی هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی لەسەر وڵاتانی جیهان زیادکرد

ترەمپ باجی هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی لەسەر وڵاتانی جیهان بەرێژەی %25 زیادکرد.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، باج لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بەرێژەی %25 بەسەر وڵاتانی جیهاندا زیادکرا.

ئاماژە بەوەدراوە، بڕیارەکە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە و لە مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات بڕیارەکە تەواوکەری بڕیارێکی ساڵی 2018ـی ترەمپ بووە، لەپێناو پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەمریکا پشتی پێبەستووە.

لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری زیادکردنی باجی بەسەر کەلوپەلی هەریەکە لە وڵاتانی  مەکسیک، چین و کەنەدا جێبەجێکردووە، و زیادکردنی باج یەکێک بووە لەو ئامرازانەی کە سەرۆکی ئەمریکا لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە پشتی پێبەستووە و گرنگییەکی بەرچاوی پێداوە، خۆیشی ئەوەی خستووەتەڕوو کە زیادکردنی باج بە رێگایەکی گونجاو بۆ گەشەسەندنی ئابوری ئەمریکا دادەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران: زیادکردنی باجی گومرگی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە هەرێم نابێت

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی گشتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە هیچ…
Total
0
Share