باڵانبۆ محەمەد: پێویستە قەرزی مووچەخۆران بدرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشتر حكومەتی هەرێم بە چەند بیانوویەك سیستمی پاشەكەوتی پەیڕەوكردووە و پلەبەرزكردنەوەی راگرتووە ئێستا كە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق كراوە كاتی ئەوەیە قەرزی مووچەخۆران بدرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە.

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر پێشتر هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی ئامادەبكردایە ئەوا دەتوانرا قەرزەكانی مووچەخۆران بگەڕێندرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە، بەڵام كە ئێستا رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق كراوە دەبێت قەرزی مووچەخۆران بە هەر شێوەیەك بێت بدرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش كە بە نایاسایی راگیرابوو دەستپێبكاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناشەفافی لەداهاتەكان لە هەرێمی كوردستان هەیە و ناكرێت مانگانە پاداشتی خانەنشینی و مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێن.

بابەتی پێشتر

گۆڤار ئەنوەر کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی تووشبووی شێرپەنجە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share