وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی تووشبووی شێرپەنجە بڕیاریدا

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو مامۆستایانەی تووشبووی شێرپەنجەن و لە دەرەوەی شار وانە دەڵێنەوە، بهێنرێنە ناو سەنتەری شارەکان و بەشە وانەکانیان کەمبکرێنەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەو مامۆستایانەی تووشبووی شێرپەنجەن و لە قۆناغی چارەسەریدان بەو مەرجەی راپۆرتی پشتڕاستکراوەکان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هیوا، نانەکەلی و ئازادی هەبێت دەتوانن بگوێزرێنەوە بۆ خوێندنگەکانی ناو سەنتەری شارەکان.

هەر بەپێی نووسراوەکە، دەبێت لەکۆی ئەو بەشە وانانەی بەپێی یاسا بۆ مامۆستایان دانراوە، شەش بەشە وانەیان بۆ کەمبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: چەندین ساڵە پڕۆژەیەکی هەڵهێنانی پەنجەماسی لەکارکەوتووە و چارەسەرنەکراوە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توانایەکی زۆر باشمان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی، بەڵام یارمەتی نادرێین.…
Total
0
Share