لەدوای کۆتاییهاتنی ئەرکی ئێرڤن هیکس کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر بڕیارە رۆژنامەنووسێک شوێنی بگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارک سترۆی وەک کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستنیشانکردووە، بەڵام دەستبەکاربوونەکەی رانەگەیاندووە.
مارک سترۆ، بڕوانامەی بەکەلۆریۆس لە مێژوو و زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری رۆژنامەوانی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بەدەستهێناوە، پێشتر وەک ریپۆرتەر و پەیامنێر لە چەندین میدیای ناوخۆیی ئەمریکا کاری کردووە.