پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەبارەی تەرمێکەوە بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لەسەر رێگای گشتیی بازیان – سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە و هیچ ناسنامەیەکی پێنییە، داواش لە کەسوکاری دەکات بچن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “كاتژمێر 11:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردوو هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی‌ گشتیی‌ بازیان – سلێمانی‌ نزیك چێشتحانه‌ی‌ ده‌روێش ئوتۆمبێل لێیداوه‌ و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه ‌و هیچ ناسنامه‌یه‌كی‌ پێنییه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ته‌مه‌نی‌ كه‌سه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 60 ساڵه‌، كراسێكی‌ شینی‌ خه‌ت خه‌تی‌ له‌به‌ردایه‌، له ‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانییه”‌.

پۆلیسی سلێمانی داوایکردووە، “کەسوکارەکەی یان هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاری‌ له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ بكات به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی”‌.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسە دەستگیرکرا کە شاشەی سەر شەقامەکانی بەغدادی بۆ فیلمی نەشیاو هاککرد

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسێک دەبێتە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. دلێر تاهیر، لێپرسراوی…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دوو کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share