لیژنەیەك سەبارەت بە گیانلەدەستدانی فەرمانبەرەكەی كەركوك پێكهێندرا

دوای پەیوەندیكردنی خالید شوانی وەزیری دادی حكومەتی عێراق بە حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لیژنەیەكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە رووداوی گیانلەدەستدانی فەرمانبەرەكەی كەركوك پێكهێندرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، دوای ئەوەی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەلایەن وەزیری دادی عێراقەوە لە گیانلەدەستدانی فەرمانبەرێك ئاگاداركرایەوە راستەوخۆ شەتڕی بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك و ڕەوانەكردنی بۆ كەركوك دەركرد، تا وەكو لێكۆڵینەوەی ورد لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانی عەبدولقادر سەباح بكەن و هەموو ئەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون بە توندترین شێوە سزابدرێن.

شەوی رابردوو فەرمانبەرێكی كوردی كەركوك لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە لە ماڵەكەی لە گەڕەكی شۆراو دەستگیركرا و ئەمڕۆش هەواڵی مردنی بە خێزانەكەی دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share