بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی مەترسیی داخستنی بەشێك لە نەخۆشخانەی قەڵا دەڕەوێنێتەوە

نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان

سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەكات بەهۆی دابینكردنی موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا و دەڵێت، بەهۆیەوە مەترسییەکانی داخستنی بەشێکی نەخۆشخانەکە لەم کاتەدا کە توشبووانی کۆرۆنا هەڵکشاوە دەڕەوێتەوە.

جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، ئیدارەی گەرمیان سوپاسی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات کە بڕیاریدا بە دابینکردنی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی.

ژمارەی کارمەندان 131  کارمەندە و کۆی موچەکەیان 57 ملیۆن دینارە، وەك ئەوەی جلال نوی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەم کارمەندانە بەبێ موچە و بەخۆبەخشی خزمەتیان کردووە، بەمەبەستی دابینکردنی موچەکەیان ئیدارەی گەرمیان نوسراوی ئاڕاستەی یەکێتی کرد و داوایکرد موچەیان بۆ دابینبکرێت، خۆشبەختانە لەم رۆژانە موچەکەیان دەدرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوپاتیشیدەكاتەوە، “ئەم هەنگاوەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی خزمەتێکی گەورە بە گەرمیان دەکات و کێشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا کە توشبووانی پەتای کۆرۆنا تێیدا چارەسەر وەردەگرن، چارەسەر دەبن و مەترسیەکانی داخستنی بەشێکی نەخۆشخانەکە لەم کاتەدا کە توشبووانی کۆرۆنا هەڵکشاوە دەڕەوێتەوە “.

دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێیی نیشتمانیی كوردستان كرد و داوای دابینكردنی موچە‌ی كارمە‌ندان و خۆبە‌خشانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا-ی كرد. لە‌بە‌رامبە‌ردا، ئیدارە‌ی دارایی یە‌كێتی لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی، بڕیاری تە‌رخانكردنی موچەكە‌یانیدا.

پێشتر عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی چوار مانگە، موچەی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی  قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا لە  گەرمیان خەرجنەكراوە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی لای ئەو كارمەند و  پزیشكانە دروستكردووە.

وتیشی، “ئەمڕۆ ئاگاداركراونەتەوە، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە، لەسەر ئەركی ئیدارەی دارایی یەكێتی، بەزووترین كات موچەی ئەو چوار مانگەی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی قەڵا چارەسەربكرێت، لە مانگەكانی داهاتوشدا هەر لەسەر ئەركی یەكێتی موچەكەیان بۆ خەرجبكرێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی گەردوونیی نوێ.. وێنەی تەقینەوەی ئەستێرەیەكی زەبەلاح ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share