پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خورماڵ بۆ گردی گۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و سێ کەس برینداربوون.
رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پیکاب و تۆیۆتا راڤ فۆڕ، روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.