وێنە.. نوسینگەى کەلتورى لەشارى سلێمانی کرایەوە

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، نوسینگەى کلتوریى جێگرى سەرۆکی حکومەت لەباڵەخانەى کارگەى کەلتورى سلێمانی (کارگەرى جگەرەى سلێمانی) کرایەوە.

لەکاتی کردنەوەی نوسینگەکەدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، ” ئەم نوسینگەیە پایتەختی ڕۆشنبیری لەنازناوەوە دەکاتە کارو چالاکی و سلێمانی هەمیشە ئەو شارەدەبێت کەخەڵک بێ ترس گلەیی و ڕەخنە بگرێت”.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “ئەم نوسینگەیە نابێتە جێگرەوەى هیچ دامەزراوەیەک، بەڵکو بۆ خزمەتکردنی کەلتور و هاوکاریکردنی هونەرمەندانە، تا ئەو ڕووئیایەى هەمانە بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری لەنازناوێکەوە بیگوازینەوە بۆ کار و چالاکی، مێژووى کوردستانەکەشمان پرە لەجوانی و داستان و داهێنان کاتی ئەوە هاتوە نوێی بکەینەوە”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد “دەبێت هونەرمەندەکانمان ئەستێرە بن نەک سیاسیەکان، ئەم نوسینگەیە دەکەینەوە بۆ هاوکارى دام و دەزگا فەرمیەکان تا ئەو دۆستایەتییەى لەگەڵ هونەر و کەلتور هەمانە بەهێزتر و جوانتر و بەرهەمدارتری بکەین”.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، ڕاشیگەیاند، “سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری هەمیشە پێشەنگ دەبێت و هەمیشە شوێنی ئازادی دەبێت، ئەو شوێنە دەبێت کەخەڵک بتوانێ بەبێ ترس، گلەیی و رەخنە بگرێت، ئیشەڵا ئەو ئازاییەتییەى لێرە دەیبینم لەهەموو شوێنێکی کوردستان دەبێت، هەمیشە سلێمانی پێشەنگ و شارى شاران بێت”.

بابەتی پێشتر

سەدر نوێنەرەكەی خۆی لە كەركوك سڕكرد

بابەتی دواتر

خالید شوانی: كەسانێكی زۆری سەر بە داعش لە كەركوك دەنگیانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری…
Total
0
Share