راپۆرتێک: عێراق دووەمین گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات لە ساڵی 2022 دا لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت عێراق پلەی دووەمی گرتووە.

راپۆرتەکە لەلایەن پەیمانگەی وزەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە ساڵی 2022 دا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت 3.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە کە دەوڵەتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس %60 ی ئەو زیادەیە پێکدەهێنن.

بەپێی راپۆرتەکە سعودیە یەکەمین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهان و وڵاتە عەرەبییەکاندا و رۆژانە 573 ملیۆن نەوتی بەرهەمهێناوە، لە دوای ئەویش لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا عێراق دێت رۆژانە 221 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و ئیماراتیش بە بەرهەمهێنانی 181 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە پلەی سێیەمی گرتووە.

بابەتی پێشتر

بەكارهێنانی ئاو لە فەرەنسا سنووردار دەكرێت

بابەتی دواتر

هۆكاری سڕبوونی دەست و قاچەكان چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share