بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار کەمێک دابەزی

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندی عێراق بەردەوامە لە زیادکردنی خستنەڕووی دۆلار و لەماوەی هەفتەیەکدا رۆژانە زیادی کردووە و ئەمڕۆ گەیاندییە 217 ملیۆن دۆلار و دۆلار لە بازاڕەکان کەمێک دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق 217 ملیۆن و 473 هەزار و 693 دۆلاری خستەبازاڕەوە، 197 ملیۆن و 773 هەزار و 693 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو، 22 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بوو.

خسنتەڕووی دۆلاری بانکی ناوندی زیادی کردووە دوای ئەوەی کۆتایی هەفتەی رابردوو 205 ملیۆن و 207 ملیۆن و دوێنێ یەکشەممە 210 ملیۆن دۆلار خستە بازاڕەوە.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەم بەیانییە نزیکەی 500 دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی دوای بڵاوکردنەوەی خشتەی فرۆشتنی دۆلار و ئێستا 100 دۆلار هاوتای 152 هەزار و 650 دینارە لە کاتیکدا بەیانی ئەمڕۆ بازاڕ بە 153 هەزار و 100 دینار کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەغداد زیاتر لە 90 ملیار دیناری لە پارەی مووچە بڕیوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 90 ملیار دینار لە پارەی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،”زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات محەمەد،…
Total
0
Share