هەستیاریی بەهارە یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە لەگەڵ وەرزی بەهاردا سەرهەڵدەدات.
هۆکاری سەرەکیی ئەم هەستیارییە بریتییە لە بڵاوبوونەوەی تۆزی گوڵ و گژوگیا لە هەوادا، کە سیستمی بەرگریی مرۆڤ، وەک تەنێکی بێگانە لێکی دەداتەوە.
دیارترین نیشانەکانی هەستیاریی بەهارە بریتین لە (پژمینی بەردەوام، سووربوونەوەی چاو، خورانی لووت و قوڕگ، هەستکردن بە ماندوێتی و هەناسەتەنگی).
پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند ڕێگەیەکیان پێشنیازکردووە بۆ خۆپارێزی، 1- لەوانەش (بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر بۆ پاراستنی چاو و شۆردنی دەموچاو دوای گەڕانەوە لە دەرەوە).
2- – بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا هەوا تۆزاوی دەبێت، پێست زووتر وشک دەبێتەوە یان تووشی خوران دەبێت. بەکارهێنانی شێدارکەرەوەیەک کە بۆ پێستی هەستیار گونجاو بێت، دەبێتە پارێزەر بۆ پێستت.
3- گۆڕینی جلوبەرگ: کاتێک لە دەرەوە دەگەڕێیتەوە، جلەکانت بگۆڕە و دەست و دەموچاوت بشۆ، چونکە هەڵاڵە بە قژ و جلی مرۆڤەوە دەلکێت.
4 – شۆردنی لووت: بەکارهێنانی ئاو و خوێ بۆ پاککردنەوەی لووت، ئەوەش بۆ لابردنی ئەو تۆز و هەڵاڵانەی کە چوونەتە ناو لووتەوە.
5- لە حاڵەتی توندبوونی نیشانەکانیشدا، بەکارهێنانی دەرمانی دژە هیستامین لەژێر چاودێریی پزیشکدا، باشترین چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی وەرزی بەهار، بە تەندروستییەکی باشتر.