بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهیدكردنی نیاز دەرگەڵەیی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانیمانە

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت، شەهیدكردنی نیاز دەرگەڵەیی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و دەشڵێت، هەموو لایەنە ئەمنییەكان راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرابكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

دەقی پەیامەكە:

شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند. شەهیدكردنیشی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

یەکەم لێدوانی کەین پاش بردنەوەى بایرن میونشن

بابەتی دواتر

ئەگەر بە دەنگی جوینی خواردن بێزار دەبیت ئەوا ئەم نەخۆشییەت هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share