بەختیار عەلی لە ئەڵمانیا خەڵاتکرا

نووسەری کورد، بەختیار عەلی، خەڵاتی ‘هێلدا دۆمین’ی پێبەخشرا.

لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا، بەختیار عەلی نووسەری کورد، خەڵاتێکی پێبەخشرا.

خەڵاتی ‘هێلدا دۆمین’، لەلایەن دامەزراوەی هێلدا دۆمینەوە دابیندەکرێت و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی، بەختیار عەلی، براوەی خەڵاتەکەیە بۆ ساڵی 2023.

لە ساڵی 2017، بەختیار عەلی خەڵاتی  نیلی زاکس-ی وەرگرت، بەوپێیە ئەم خەڵاتەی ‘هێلدا دۆمین’، دەبێتە دووەمین خەڵاتی گرنگ کە نووسەر بەختیار عەلی وەریگرتووە.

هێلدا دۆمین، یەکێکە لە ناسراوترین شاعیرەکانی سەدەی بیستەمی ئەڵمانیا و بە دایکی پەخشانە شیعر دادەنرێت، لە ساڵی 1992 یەکەمین براوەی خەڵاتەکە بووە و بە ناوی خۆیەوە ناونراوە.

بەهای خەڵاتی هێلدا دۆمین، 15 هەزار یۆرۆیە.

نووسەر و شاعیر و رۆشنبیری کورد بەختیار عەلی، لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی 1994 کوردستانی بەجێهێشتووە و لە ئەوروپا دەژی.

 

May be an image of 2 people

May be an image of 1 person and flower

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: لە حەوت ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار سەرپێچی تۆمارکراون

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە سەردانكردن و لە حەوت ساڵی رابردوودا 523 دەرمانخانە، نۆرینگە،…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی بەپێی سنووری گەڕەكەكان جیادەكاتەوە و داوادەكات هاوڵاتییان لەكاتی تۆماركردنی سیستمی غازی ماڵەكانیان روویان لێبكەن.…
Total
0
Share