هۆكاری جموجوڵە سەربازییەكان لە عێراق ئاشكرادەكرێت

سەرچاوە ئەمنییەكان رایدەگەیەنن، ئەو جموجوڵەی لەناو هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەدیدەكرێت، ئاڵوگۆڕپێكردنی هێزەكانە لەنێوان بنكەكانی (عەین ئەسەد) لە ئەنبار و (هەریر) لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندی بە هێنانی هێزی دیكەوە نییە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێل و كەلوپەلە سەربازییانەی لە دوو رۆژی رابردوودا لە هەولێر و بەشێك لە شارەكانی عێراق بینران، لە چێوەی ئاڵوگۆڕی هەندێك لە یەكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدایە، هاتنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ عێراق نییە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری ئەو سەرچاوانە ئاشكراشیانكرد، “ئەو هێزانە عێراقیان لەڕێی دەروازەی (جرێشان)ی سنووری لەگەڵ كوەیت جێهێشتووە، لە چێوەی ئاڵوگۆڕپێكردنی هێزەكاندا”.

پێشتر لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ناو خەڵكیدا دەنگۆی هاتن و دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق بڵاوكرایەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكرانەوە و، دواتریش دەركەوت هەندێكیان تەنانەت ناو عێراق نییە.

سێشەممەی رابردووش وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ئەوەی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەكرێتەوە دەربارەی “جموجوڵی سەربازیی ئەمریكا” لە عێراق رەتكردەوە.

دووپاتیشیكردەوە، “هیچ جموجوڵێك لە رۆژانی كەمی رابردوودا رووینەداوە، بە ئاراستەی عێراق بێت یان لەناو عێراقدا”.

بەرپرسەكە ئاماژەشیدا، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە بەوەی كاروانی ئەمریكین “هیچ پەیوەندییەكان بە هێزەكانی ئەمریكاوە نییە”.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ لەم هەفتەیەدا دەچێتە زیندانەوە

بابەتی دواتر

عێراق دەیەوێت پاڵپشتیی دارایی لە سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share