لێدوانی چاڤی پێش یارییەکەی قادش

ڕاهێنەری بەرشلۆنە ڕەتیکردەوە هیچ شتێک لەسەر داهاتووی ئانسو فاتی و مارکۆس ئەلۆنسۆ بڵێت و هیواى سەرکەوتنیشی بۆ نێیمار خواست دوور لە بەرشلۆنە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو دەبێت پابەند بێت بە بڕیارەکانەوە و هیچ شتێک لەسەر سزادانەکەى ناڵێت.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

پێویستمان بە هاوکاری هاندەرانە

ئەمە درۆیە کە دەڵێن پەیوەندیم لەگەڵ دیکۆ خراپە

قسە لەسەر هیچ یاریزانێک ناکەم کە لە یانەکەم نەبێت

بەشێوەیەکی باش خۆمان ئامادە کردووە و نامانەوێت توشی هیچ شتێک ببین بەرامبەر قادش و لە موفاجەئە دوربین

نامەوێت کێشە دروستبکەم و پابەند دەبم بە سزاکەوە، پێویستە زیاتر دان بەخۆمدا بگرم و کۆنترۆڵ لەدەست نەدەم

هیچ کێشەیەکم نییە لە نوێکردنەوەى بۆندەکەمدا

هیواى سەرکەوتن بۆ نێیمار دەخوازم لە سعودیە

من لە هیچ شتێک پەشیمان نیم، قسەى خۆمم بەرامبەر فاتی کردووە و پێموتوە کە یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە

ئیدارەى یانەکە دەزانێت پێویستمان بە کێیە و قسەى خۆمم لەگەڵدا کردون

دەچینە یاریگاوە هێرش دەبەین تا بردنەوە بەدەست دەهێنین

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە تیپەکە یاریی تۆپی پێ ئەنجام بدات ئەوەش پێویستی بەکاتە بۆ یەکگرتنەوەیان.

ساڵی ڕابردوو باش یاریمان کرد، دەبێت وەک ئەو شێوەیە یاریی بکەین کە لەجامی سوپەردا بەرامبەر ریاڵ کردمان

بابەتی پێشتر

ڤاکسینی ڤایزەر کاریگەری لەسەر گۆڕاوەکانی کۆرۆنا هەیە؟

بابەتی دواتر

منداڵێک لە بەنداوی دێوانە خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share